سەرۆک بارزانی و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە

ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایان لەبارەی داهاتوو و هاوكێشە سیاسییەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.

Back to top button