پشتیوان سادق, له ئاینده‌یه‌كی نزیك موچه وه‌ك خۆی لێدێته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی به گۆڕانكاری له پاشه‌كه‌وته‌وه راگه‌یاند, وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هاوكات وه‌زیری ئه‌وقافه به‌وه‌كاله‌ت دڵنیایی دا به مووچه‌خۆران كه له‌داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌هێنێت و مووچه وه‌ك جارانی لێدێته‌وه.
پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف به وه‌كاڵه‌ت له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی رایگه‌یاند”
یه‌كخستنی ته‌وه‌ره‌كانی وتاری هه‌یینی، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای كوردستان بۆ وتاربێژان، كردنه‌وه‌ی خولی به‌رده‌وام بۆ زیاتر له 3000 مامۆستای ئایینی هه‌رێم و ناردنه ده‌ره‌وه و گه‌شتی زانستی بۆ مامۆستایان كه یه‌كه‌م گه‌شت بۆ وڵاتی ئهرمینینا ئه‌نجامدرا و گه‌شتی تریشی به‌دوادادێت، ناردنی مورشیدانی ئایینی و لیژنه‌ی فتوا بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج و عومره، ئاسانكارییه‌كانی بواری خوێندنی باڵا و رێزلێنان له زیاتر له 1500 مامۆستا و چه‌ندین خزمه‌تی تر”.
وه‌زیری ئه‌وقاف به‌وه‌كاله‌ت ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه “وه‌زاره‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و ئه‌وه‌ی له‌توانایدا هه‌یه له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ مامۆستایان”.
له ته‌وه‌رێكی تری وته‌كه‌یدا پشتیوان سادق دڵنیاییدا كه “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای ده‌ستكاریكردنی پاشه‌كه‌وتی مووچه له داهاتوودا كۆتایی پێدێنێ و مووچه وه‌ك جارانی لێدێته‌وه”.
دواتر هانی هه‌موو لایه‌كی دا ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی نیشتیمانی به‌تایبه‌تی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بپبارێزن، مامۆستایان رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان ببینن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها داوای له مامۆستایان كرد به پرۆژه و به‌رنامه‌ی زانستی به‌شداری له پێشخستنی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن كه سه‌ره‌نجام بۆ خزمه‌تی هه‌موو لایه‌كه.