بزانە بارزانی بۆ گوتی ” گەلی كوردستان سەربەخۆی دەوێت نەك جیابوونەوە

خواكوڕك
پاش سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا لەگەڵ شاندێكی باڵای كوردستان، بارزانی لە كۆنفراسی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند ئێمە سەربەخۆیمان دەوێت .
 
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە بارزانی لەناو تەكانێكی تری دا بەدەوڵەتی كوردستان بەوەی جیابوونەوە لەعێراق نیە، بەڵكو راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستانە، ئەمەش بەو واتایە دێت خاكی كوردستان خاكی عێراق نیە تا لێی جیابكرێتەوە
 
چاودێرانی سیاسی هەروەها پێیان وایە ئەم قسەی بارزانی بەواتای ئەوە دێت بەغدا مافی نیە لەسەر سەربەخۆی كوردستان قسە بكات، چونكە خاكی كوردستان جیایە لە عێراق و پرسی جیابوونەوە لەكاتێكدا دەبێت كە كورد خاكی نەبێت و خاكەكەی هی نەتەوەی عەرەب بێت.
 
ئەمە لەكاتێكدایە كە نەیارەكانی بارزانی و پارتەكەی هێرش دەكەن سەر بارزانی و پارتی بەبیانووی ئەوەی كە گوایە بارزانی كۆتای هێناوە بە پرسی دەوڵەتی كوردستان، بەلام لەبنەرەتدا بارزانی كۆتای هێنا بە قسەكردنی بەغدا لەسەر دەوڵەتی كوردی و پرسی سەربەخۆی كوردستان.
Back to top button