هوشیار زێباری: پارتی براوهیه چونكه شهڕی مهحمودیه له سهر دهستی پارتیدا سهركهوت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، کورد گەلێکە دەبێ ڕێز لە ئیرادەکەی بگرێت و کاتێک ڕیفراندۆمی کرد مانای ئەوە نییە ڕۆژی دواتر دەوڵەت ڕادەگەیەنێت، ڕیفراندۆم شتێک بوو کە کورد بە جیهانی گوت، چی دەوێت.
هوشیار زێباری ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا لە ناوچەی زوممار ڕایگەیاند: “هەندیک لایەن وا تەسەور دەکەن ئێمە میوانین لەم وڵاتەدا، بەڵام بەپێچەوانەوە، ئێمە خاوەنی ئەم وڵاتەین و کورد مافی شەراکەتی لەم وڵاتەدا هەیە و با هیچ کەس و لایەنێک منەتمان بەسەردا نەکات ،لای ئێمە دەستوور گرێبەستێکی کۆمەڵایەتییەوە و دەبێ لە هەموو ڕوویەکەوە جێبەجێ بکریت و بە کەیفی هیچ کەس نییە.”
سهبارهت به بهشداری کورد لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا زێباری گوتی: “دەمانەویست بڕیارێکی گشتیی کورد هەبێت بۆ پشکداریکردنێکی هاوبەش، یان بایکۆتکردنی تەواوی هەڵبژاردنەکان، بەڵام لایەنەکانی دیکە نەهاتوون بۆ بڕیاردان لەسەر ئەم بڕیارە.”
ههروهها ئهو ئهندامهی مهكتهبی سیاسی پارتی ڕاشیگهیاند :” لە لایەکی دیکەشەوە دەمانگوت با هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق پێکەوە بکەین، بەڵام جارێکی دیکە لایەنەکانی دیکە نەهاتن و ئەوان دەیانەویست خۆیان تاقی بکەنەوە و سەنگی خۆیان بزانن، ئێمەش بڕوامان بە کێبرکێی سیاسی هەیە.”
له كۆتایی دا هوشیار زێباری گوتیشی :” دەبێ ئەم جارە پارتی پێشەنگ بێت و بەهێزبوونی پارتیش واتا سەنگی کوردستان و ئامانجمان زیادکردنی دەنگی پارتییە و زیاتر نوێنەرەکان بنێرینە بەغدا و ئێمە لەو بڕوایەداین چۆن شەڕی مەحموودییە لەم ناوچەیە سەرکەوت، پارتیش لەم هەڵبژاردنەدا سەردەکەوێت.”