به‌ وێنه‌.. ئاڵای كوردستان له‌ عه‌فرین به‌رز ده‌كرێته‌وه‌

دوای داگیركاری سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین، له‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا،بۆیه‌كه‌مجار كوردانی شاری عه‌فرین، ئاڵای كوردستانیان له‌ عه‌فرین به‌رز كرده‌وه‌, دروشمه‌كانی بژی كوردستان و سه‌ربه‌خۆی كوردستانیان گوتووه‌.

به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌ له‌ كاتێكدا بوو، كه‌ لایه‌نگرانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی ئاڵاكانی “سوپای ئازادی سووریا” و توركیایان به‌رز كردبوویه‌وه‌.

سوپای توركیا به‌ یاوه‌ری ده‌یان گرووپی میلیشیای سه‌ر به‌ “سوپای ئازادی سووریا” له‌ رۆژی (20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2018) هێرشی ئاسمانی و زه‌مینیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرد و دوای (58) رۆژ له‌ به‌رگری شاره‌كه‌، رۆژی (19ی ئازار/ مارسی 2018)، توانیان شاره‌كه‌ داگیر بكه‌ن.

جێی ئاماژه‌یه‌ له‌ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رێگه‌ نه‌ده‌درا هاووڵاتیانی كورد له‌ عه‌فرین ئاڵای كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

 

Back to top button