ئه‌میر شێخ كه‌مال :یەکێتی لە دۆڵێکە و جەماوەرەکەی لە دۆڵێکی دیکەیە
یه‌كێتی و باڵه‌كانی هێزه سیاسییه‌كان و ناوچه‌كه‌یان به خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ كردووه ،به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و خزم و تایبه‌تی یه‌كێتی داماڵیوه له رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه به ووته‌ی خۆیان ، ئێستا ستراتیژی نه‌وت و دۆلار ئامانجی سه‌ره‌كی باڵێكی هه‌رزه‌كاری سیاسییه كه یه‌كێتی یان به‌ره‌و هه‌ڵدێری بردووه.
ئەمیر شێخ کەماڵ، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕايگەیاند: ”یەکێتیی نیشتمانی حزبێکە مێژوویەکی هەیە، بەڵام بەداخەوە خەباتی یەکێتی کەوتووەتە دەست کۆمەڵێک خەڵک، پێشتریش گوتوومە یەکێتی لە دۆڵێکە و جەماوەرەکەی لە دۆڵێکی دیکەیە ئێمە هەست بەوە دەکەین“
ئەو ئه‌ندامەکەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕاشیگه‌یاند:” جه‌ماوه‌ری یەکێتی بۆ خۆیان لە سەرکردایەتییەکەیان، تەکەتولات و کێشەکانی یەکێتی ناڕازین، هەر ئەوەشە یەکێتی کردووە بە چەند پارچەیەک، رایەک، مینبەرێک و حزبێکی جیاواز و هەر کەسە و بە بەژن و باڵای تەکەتولەکەی خۆی هەڵەدا.
ئه‌میر شێخ كه‌مال گوتیشی :”ئەوانەی لە ڕابردوو دەنگیان بە گۆڕان داوە، پشتگیری لە گۆڕان دەکەنەوە، لەگه‌ڵ ئەوەشدا دەنگی یەکێتی و لایەنەکانی دیکەش دەبەن.