هاوپه‌یمانێتیه‌كی گه‌وره‌ی شیعه دژی عەبادی پێكهێنرا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه له حه‌یده‌ر عه‌بادی و نوری مالیكی به جیا له ده‌ره‌وه‌ی حزبی ده‌عوه خۆیان كاندید كرد له ئێستادا كێبڕكێی گه‌وره كه‌وتۆته نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌یی شیعه, له داوهه‌مین هه‌وڵدان, مالیكی و عامری و حه‌كیم كه هه‌ریه‌كه‌یان سه‌ركردایه‌تی لیستێكی گه‌وره‌ی شیعه ده‌كه‌ن رێككه‌وتنێكیان كردووه دژ به عه‌بادی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق لە زاری سەرچاوەی ئاگەدارەوە بڵاویان كردەوە كە ئەم سێ سەركردەیە بەهەر نرخێك بێت، دەیانەوێ لە دوای هەڵبژاردنی مانگی داهاتوودا، بگەنە كاندیدێكی هاوبەش تا پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق وەربگرێ، بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لە مانەوەی عەبادی لە پۆستەكەیدا بكەن.
لە كۆبوونەوەی سێ هاوپەیمانیەتییەكەدا، باس لەوە كراوە سەرۆك وەزیرانی داهاتوو تایبەتمەندی پیشەیی و ئاستبەرزی تێدا بێت، نەك وەك عەبادی بێت، كە لە ماوەی سەرۆكایەتی حكوومەتدا، لە زۆربەی بوارەكاندا شكستی هێناوە.
بەپێی زانیارییەكان، مالیكی و عامری و حەكیم رەخنەی سەرەكیان لە عەبادی ئەوە بووە كە لە ماوەی حوكمیدا كاتێكی دەستنیشان نەكردووە بۆ كردنە دەرەوەی یەكجارەكی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لە عێراق، هەروەها دژایەتی هەژموونی میلیشیاكانی حەشدی شیعی كردووە و سەركردەكانی تۆمەتبار كردووە.