كه‌شناسی: باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم كه‌شوهه‌واى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ى ئایار، شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌.”

هه‌ر به‌پێى پێشبینیه‌كه‌ى كه‌شناسى هه‌رێم ئه‌مڕۆ به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى له‌ كه‌ركوك تۆمارده‌كرێت كه‌ 31 پله‌ى سه‌دییه‌ و نزمترین پله‌ى گه‌رمي-ش له‌ سلێمانى تۆمارده‌كرێت 17 كه‌ پله‌ى سه‌دییه‌.

Back to top button