به‌ڤیدیۆ…ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید ئه‌رسناڵی خانه‌نشین كرد.

له‌ یارییه‌كی ئاگرینی خولی یۆرۆپالیگ، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆمه‌درید توانی سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر بكات به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌رسناڵ و خۆی بگه‌ێنێته‌ یاری كۆتایی جامه‌كه‌.”

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی و ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای واندا میترۆ پۆلیتانۆ رووبەڕووی یەکبوونەوەو لە ئەنجامدا کوڕانی سیمیۆنی توانیان (1-0)  یاریەکە ببەنەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر بکەن و یانەی ئارسناڵ لە خولەکە دەربکەن.
لە یاری چوون ئاتلەتیکۆ مەدرید و ئارسناڵ بە گۆڵێک یەکسانبوون، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید توانی بە گۆڵی کۆستا یاریەکە لە ئارسناڵ بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاری چوون و هاتن (2-1) شکست بە کوڕانی فینگەر بێنێت و پلیتێکی یاری کۆتایی ببڕێت.

یاری کۆتایی لە رۆژی 16ی5ی2018 لە شاری لیۆنی فەرەنسی لە نێوان ئاتلەتیکۆ مەدرید و مەرسیلیا ئەنجام دەدرێت.

https://www.youtube.com/watch?v=sKhYTQQvevw

Back to top button