هه‌نجیر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ سوود به‌خشه‌.

هەنجیر ساڵانە دوو یان سێ‌ جار بەرهەمی هەیە، هەنجیر بە رێگای قەڵەم یان چاندنی لقەکەی زیاد دەكات و لە ئاو و هەوای گەرم و وشكی هاوین و سارد و شێداری زستانیشدا گەشە دەكات.”

هه‌نجیر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێكهاته‌ و ڤیتامینه‌ جۆربه‌ جۆره‌كانی تێدایه‌ كه‌ چارسه‌ره‌ بۆ زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌كان سوده‌كانیشی بریتین له‌:-

سوودەکانی ئەم میوەیە بریتین لە:
1 – بەسوودە بۆ کۆئەندامی هەرسکردن.
2 – بەسوودە بۆ نەخۆشی هەڵامەت.
3 – چارەسەری نەخۆشییە خوێنیەکان دەکات.
4 – بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی پێست.
5 – فشاری خوێن دادەبەزێنێت.
6 – ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەبێ دووربکەونەوە لە خواردنی ئەم میوەیە.

7- له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ به‌هۆی بوونی ڕیشاڵی زۆر تیایدا هه‌نجیر یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌كانی قۆڵۆن و چاڵاك كردنی كاری گورچیله‌كان و نه‌هێشتنی ڕمل و به‌ردی گورچیله‌.

8- هه‌نجیر پێكهاته‌ی پۆتاسیۆمی زۆری تێدایه‌ كه‌ ڕێژه‌ی ئه‌نسۆلین له‌ خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها یارمه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره‌ش ده‌دات .

9- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌ی زۆری له‌ كالسیۆم تێدایه‌ یارمه‌تی به‌هێز كردنی ئێسكه‌كانی جه‌سته‌ش ده‌دات ، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی قوڕگ و دابه‌زینی كێشیش ده‌دات، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كێشه‌كانی گه‌ده‌ ناهێڵێ .

10- هه‌نجیر كارده‌كات بۆ به‌هێزكردنی قژ و یارمه‌تی دانی بۆ هه‌لنه‌وه‌رینی ئه‌مه‌ش له‌به‌ر بوونی زۆری ڤیتامینه‌ جیاوازه‌كان تیایدا ، وه‌ یارمه‌تی نه‌هێشتنی تۆشكی پێست ده‌دات له‌ سه‌ر .
11- بوونی دژه‌ ئۆكسان له‌ناو هه‌نجیر یارمه‌تی نه‌هێشتنی ژه‌هری ناو جه‌سته‌ ده‌دات و ڕوخساریش له‌ پیربون دوور ده‌خاته‌وه‌.

Back to top button