حزبه‌كانی( گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و نه‌وه‌ی نوێ) بۆچی ده‌چنه به‌غدا

چاودێرانی سیاسی له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه و مێژووی چوار ساڵی رابردووی، حزبه‌كانی( گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی) ئێستاش حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و شاسوار، ده‌لێن” داواكاریه‌كانی ئه‌م حزبانه، بۆ به‌غدا له‌روانگه و لێدوان و قسه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی بێ قه‌زیه بوون دایه، چوارچێوه‌ی داواكاریه‌كانیان له‌بازنه‌یه‌كی روون ده‌خوڵێته‌وه”.
هه‌ر به له‌و باره‌یه‌وه زكری مو‌سا، نووسه‌ر و چاودێری سیاسی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فیسبووك ده‌نووسێـ” ئه‌م حزبانه،دەیانەوێ وا لە داگیرکا‌ر بگەیێنن کە گەلی کوردستان، “بێ قەزییەیە، مووچەخوازە، دەچەمێتەوە، ناپاکە، پاشکۆیە، گەل نییە”، دەیەوێ ببێتە کۆیلەی داگیرکاران بەس نان هەبێت، ئەمە کرۆکی کاری حزبە بێ قەزییەکانی کوردستانە”.
شایانی باسه له‌ماوه‌ی رابردوو لێدوان و بۆچوونی ئه‌م حزبانه له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بۆته جێگایی سه‌رسورمانی چاودێرانی سیاسی، كاردانه‌وه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، وه‌ك ” دروشمی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و پێشمه‌رگه به ئه‌نفاڵچی و میلیشیا وه‌سف كردن و تاوانبار كردنی پارتی به تێكدانی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و چه‌ندان لێدوانی تر كه بۆته جێگای كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و چاودێرانی سیاسی له‌كوردستاندا”.