عه‌لی باپیر حشدی شه‌عبی دروست ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له تۆمارێكی ڤیدیۆی دا كه له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌لێـ”بە دووری نازانێ ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کوردستان میلیشیایەک بە ناوی حەشدی شەعبی لە هەرێمی کوردستان دروست بکات، هه‌روه‌ها عه‌لی باپیر ئه‌میر كۆمه‌ڵی ئیسلامی به تابووری پێنجه‌م ناو ده‌بات و ده‌لێت سه‌دان به‌ڵگه‌م له‌به‌ر ده‌سته كه به‌عسی بووه”.
ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی لە كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”، کە دڵنیایە لەوەی گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان روو دەدات و بە پێویستی دەزانێ خیانەتکاران دوور بخرێنەوە و دادگایی بکرێن، هه‌روه‌ها مەترسیی خۆی لەوە نیشان داوە، کە عەلی باپیر میلیشیایەک لەژێر فەرماندەیی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب دروست بکات و رایگەیاندووە،بە دووری نازانم حەشدی شەعبی لە کوردستان دروست بکات، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” عەلی باپیر خیانەتی لە بزووتنەوەی ئیسلامی کردووە لەو کاتەی لەناو ئەو حزبە بووە.
شایانی باسه لە ساڵی 2001، عەلی باپیر لە بزووتنەوەی ئیسلامی جیابووەوە و کۆمەڵی ئیسلامی دامەزراند و لەو کاتەوە تا ئێستا، خۆی ئەمیری ئەو حزبەیە، دوای رووخاندی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003، سەدان بەڵگەی پەیوەندیی نهێنیی عەلی باپیر و دامودەزگا هەواڵگرییەکانی رژێمی بەعس ئاشکرا بوون، جێگای ئاماژه‌یه كه ئێستا عه‌لی باپیری پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هێزێكی به‌م شێوه‌یه دامه‌زرێنێت. لە ژمارەیەک میلیشیای توندڕەوی تائیفیی شیعەمەزهەب بە فەتوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2014 دامەزرا.
https://www.facebook.com/638540889641531/videos/967231716772445/