یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێر و دهۆك لێدرا

خواكورك

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1/10/2016 یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی ساڵی نوێ له‌ هه‌ولێر و دهۆك لێدرا و قوتابیان و مامۆستایان ده‌وامی فه‌رمی خوێدنی ئه‌مساڵی 2016-2017 ده‌ست پێكرد، به‌ڵام له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی ده‌رگای قوتابخانه‌كان داخراون.

له‌ رێوره‌سمی لێدانی زه‌نگی خوێندن، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌ قوتابخانه‌ی (قه‌راج)ی شارۆچكه‌ی مه‌خموری سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر به‌شداری كردو به‌و بۆنه‌وه‌یه‌ ووته‌یه‌كی پێشگه‌ش كرد.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ پیرۆزبایی یه‌كه‌م زه‌نگی خوێندنی له‌ قوتابیان و مامۆستایان كرد و رایگه‌یاند، ”قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان کاریگەری نەرێنی هەیە کە ژیانی مامۆستایانی ئەوەندە قورس کردووە، هیچ کەسێکی خاوەن ویژدان ناتوانێت بڵێت ژیانی مامۆستا باشە“. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، بایكۆت چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات.

پشتیوان سادق ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوودا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، توانیویانە بڕی 6 ملیار دینار بە مەبەستی هاتوچۆکردنی مامۆستایان تەرخان بکەن.

Back to top button