ئه‌مڕۆ پارتی كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره له‌م شاره سازده‌كات.
پارتی كرنهڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری فراوان له شاری سۆران سازده‌كات، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران دۆست و لاینگر و هه‌وادارانی پارتی بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی 184ی پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره.”
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای نێو پارتی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی5ی2018، پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری سۆران و له نێو یاریگای 11 یاریزانی ئه‌و شاره كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری گه‌وره سازده‌كات، به ئاماده‌بوونی هه‌زاران دۆست و لاینگر و هه‌وادارای پارتی، بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی 184ی پارتی له‌و ده‌ڤه‌ره.”
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت و جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و كۆمه‌ڵێك له سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌و حزبه به‌شدار ده‌بن و په‌یامی پارتی و سه‌ركردایه‌تی حزبی بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌یان ده‌كه‌ن.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه.” پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی5ی2018، به لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به ژماره 184 به‌شداره و رۆژانه‌ش له شار و شارۆچكه‌كان بانگه‌شه ده‌كات بۆ لیسته‌كه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستانیش به گه‌رمی پێشواری له‌و لیسته ده‌كه‌ن.”