به‌په‌له‌…هاتنی نیمار بۆ ریال مه‌درید چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌می ماوه‌.

لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بە گەورەی لە بەرگی رۆژنامەکەیدا بڵاوی کردۆتەوە، نەیمار دەیەوێت لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریاڵ مەدرید یاری بکات.”

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە  نەیمار بەرەنگاری بۆ خۆی دروستکردووە لە ژوری جلگۆڕین لەگەڵ رۆناڵدۆ بێت و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە پەستان بخاتە سەر یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەوەی لەم یانەیە بڕوات و یاری لە یانەی ریاڵ مەدرید بکات.”

نەیمار لە وەرزی رابردوو بە بڕی 220 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمان و ماوەی زیاتر لە دوو مانگیشە بەهۆی پێکانەوە لەم یانەیە دوورکه‌تۆتەوە و رۆژانەش هەواڵی هاتنی ئەم یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بڵاو دەبێتەوە.”

Back to top button