نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ و گه‌یشته‌ ئه‌م ئاسته‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

بەهۆی گۆڕانكارییە خێراكانی ناوچەكە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەپێی زانیارییەكان، لە دوێنێوە نرخی نەوت بەڕێژەی (%2) بەرز بوونەوە تۆماركردووە، ئەوەش بەهۆی ئەگەری سەپاندنی سزای نوێ‌ بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە لەهەمبەر بەرنامە ناوكییەكەی.

ئەمەو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.87) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (68.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button