روسیا، ئه‌مریكا به‌ پاڵپشتكردنی تیرۆریستان تۆمه‌تبار ده‌كات

خواكوڕك

لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و روسیا رۆژ به‌ رۆژ به‌ره‌و تووندی زیاتر ده‌چێت، رۆژی 30ی ئه‌یلول لاڤرۆڤ له‌ چاوپیكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند ئه‌مریكا به‌رده‌وام پشگیری گرووپه‌ تیرۆریستیه‌كانی كردووه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵی BBC رایگه‌یاند، تا ئێستا واشنتۆن هیچ هێرشێكی بۆ سه‌ر به‌ره‌ی نوسره‌ نه‌كردوه‌، چه‌ندین جار له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌وه‌م به‌ جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتوه‌، كیری هه‌رده‌م باسی له‌وه‌ ده‌كرد، هه‌ر كاتێك هێرشه‌كانی روسیا و سوریا وه‌ستا ئه‌و كات ده‌ست به‌ جیاكردنه‌وه‌ی نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و تیرۆرستان ده‌كه‌ن و بیر له‌ چۆنیه‌تی ئه‌و جیاكردنه‌وه‌یه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌.

لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، چه‌ندین جار بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر و 72 كاتژمێر ئاگربه‌ست ئه‌نجام دراوه‌، هه‌موو جارێك له‌و ماوانه‌دا به‌ره‌ی نوسره‌ ئه‌و هه‌له‌ی قۆزتۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه‌ و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌ست بكه‌وێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ وتی، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ڵگه‌ هه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یویست به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كان دوور بخاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پاشان بۆ روخانی به‌شار ئه‌سه‌د به‌كاری بهێنێت.

لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌، رێككه‌وتنی روسی و ئه‌مه‌ریكی سه‌باره‌ت به‌ سوریا له‌ 9ی ئه‌یلول به‌ ئامانجی خۆی ده‌گات ئه‌گه‌ر ئه‌ركی جیاكردنه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و تیرۆرستان سه‌ركه‌وتوو بێت.

Back to top button