ئەندام پەرلەمانێكی عێراقی نهێنی سەردانەكەی بارزانی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
ئەندام پەلەمانێكی عێراقی نهێنی سەردانەكەی بارزانی بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات و دەلێت سەردانەكەی بارزانی كۆمەڵێك رێكەوتنی لێكەوتەوە، كە بریتین لە بابەتی مووچە و بووجە و چۆنیەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، هاوپەیمانی لەدژی بەرەی نەیارانی عەبادی و حكومەتی عێراق، رێكەوتن لەسەر نەوت.
 
محمەد ئەلتائی ئەندام پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بارزانی لەسەردانەكەی دا چەند رێكەوتنێكی لەگەڵ عەبادی لەسەر بابەتە جۆڕاو جۆڕ ئەنجامداوە، دەلێت بارزانی و عەبادی لەسەر چۆنیەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان رێكەوتن كە ئەمەش لەرێگای شاندی هاوبەشی هەردووڵا بێت، كە تێیدا رێكەوتن لەسەر كراوە كە ئەو شاندە چۆنیەتی راگەیاندنەكە دیار بكەن.
 
هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق كە بۆ ماڵپەری بابل 24ی ئاشكرا كردووە رایگەیاندووە، رێكەوتنێكی تر كراوە لەسەر مووچە و بووجەی كوردستان، كە ئەمەش لەرێگای لێژنەیەكەوە بێت و میكانیزمێك دیار بكات بۆ چارەسەری بنەرەتی لە پێدانی شایستە دارایەكان.
 
ئەلتائی دەشلێت رێكەوتنێكی تر كراوە لەسەر رزگار كردنی مووسڵ ئەمەش لەسەر بنەمای دوورخستنەوەی چەند هێزێكی حشدی شەعبی و بەرشداری كردنی هێزەكانی سەر بەحكومەتی عێراق.
 
محمەد ئەلتائی دەشلێت بەپێی ئەو رێكەوتنە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانیش كۆتای بە پەیوەندیەكان بەغداو هەولێر ناهێنت و دەلێت ئەو رێكەوتنەی بەرفرەوانە لەنێوان پارتی و یەكگرتوو و باڵی ناوەند بریار و ئەنجوومەنی باڵای شیعی لە جەماعەتی عەبادی و موقتەدا سەدر پێكهاتووە بۆ بەهێز كردنی حكومەتی عەبادی و بەهێز بوونی لە عێراقدا.
 
Back to top button