ئه‌و خواردنانه‌ى سیه‌کان پاک ده‌که‌نه‌وه چین و چۆن خۆمان بپارێزین.

جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌خێرایى دواى کێشانى جگه‌ره‌یه‌ک ده‌ست به‌پاکردنه‌وه‌ى خۆى ده‌کات، چونکه له‌وکاته‌دا تێکڕاى لێدانى دڵ بۆماوه‌ى 20 خوله‌ک که‌م ده‌کات و دواى 3 مانگ له‌خواردنى ئه‌وجگه‌ره‌یه سیه‌کانت ساڕ‌ێژ ده‌بێته‌وه.”
به‌ڵام له‌رێگه‌ى چه‌ند خۆراکێکه‌وه ده‌توانرێت پارێزگارى له‌ته‌ندوستى سیه‌کان بکرێت له‌وانه:-
– شلیک، خانه‌ى سیه‌کان به‌هۆى جگه‌رکێشانه‌وه روبه‌ڕوى تێکچون ده‌بنه‌وه، بۆگۆڕینیان به‌خانه‌یه‌کى ته‌ندروست ده‌توانرێت شلیک‌و ماست بخورێت، چونکه شلیک ڤیتامین C تێدایه‌و دژه ئۆکسیدێکى به‌هێزه‌و یارمه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌وکردنى سیه‌کان ده‌دات، ده‌توانرێت له‌وخواردنانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ڤیتامین C به‌ده‌ستیان بهێنن وه‌ک مانگۆ، پرته‌قاڵ، ئه‌ناناس، شوتى.
– میوه‌و سه‌وزه، خواردنى میوه‌و سه‌وزه به هه‌مه‌جۆرى سیه‌کان له‌شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تى بۆجگه‌ره‌کێشان.
– ڤیتامین A، ئه‌و خواردنانه‌ى پێکهاته‌ى ڤیتامین A تێدایه مه‌ترسى نه‌خۆشى سیه‌کان که‌مده‌کاته‌وه‌و زیاتر سیه‌کان ده‌کاته‌وه، توێژینه‌وه‌کان رونیان کردۆته‌وه جگه‌ره ماده‌یه‌کى شێرپه‌نجه‌ى تێدایه‌و ده‌بێته‌هۆى که‌مى ڤیتامین A له‌جه‌سته‌دا، باشتروایه جه‌که‌ره‌کێشان کاڵه‌ک‌و که‌له‌رم بخۆن بۆده‌ستکه‌وتنى ڤیتامین A.
-جگه‌ر، خواردنى جگه‌ر ده‌بێته‌هۆى به‌هێزکردنى ته‌ندروستى سیه‌کان، چونکه ئاستێکى به‌رز سیلینیۆمى تێدایه‌و کانزایه‌کى به‌هێزى دژه‌ئۆکسیده‌و ده‌بێته‌هۆى دواخستنى گه‌شه‌ى گرێى شێرپه‌نجه‌و به‌رگرى به‌هێزده‌کات.
-گێزه‌ر، بڕێکى زۆرماده‌ى “بیتاکارۆتین” ى تێدایه‌و یارمه‌تى که‌مکردنه‌وه‌ى ته‌نگه نه‌فه‌سى ده‌دات، هه‌روه‌ها په‌تاته‌ى شیرین، بروکلى، سپێناغ، بیبه‌رى سه‌وز هه‌مان سودیان هه‌یه.- پێکهاته‌کانى فلاڤۆنید (Flavonoid )، دژه هه‌وکردنه‌و پارێزگارى له‌سیه‌کان ده‌کات به‌تایبه‌تى بۆکه‌سانى جگه‌ره‌کێش، پێکهاته‌کانى فلاڤۆنۆید روکیه‌و سیه‌کان له‌شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت‌و له‌که‌له‌رم، پیاز، سێ‌و، بیبه‌ر، شلیک، چاى سه‌وزو ره‌شدا بونى هه‌یه.