كۆمه‌ڵی ئیسلامی:به‌ره‌ش بهلهكیش بێت ده‌نگ كۆ بكه‌یته‌وه شه‌رعیه
له‌چوارچێوه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا مه‌ڵبه‌ندی چواری كه‌ركووكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه لەسەر هەڵپەڕکێ و گۆرانی ناکۆکی کەوتووەتە نێوان کۆمەڵ و گۆڕان و هاوپەیمانی”، بۆیە کۆمەڵ ئاهەنگەکانی لیستی نیشتمانی بایکۆتکردوون، وه‌ك له راگه‌یاندراوه‌كه دا هاتووه” هه‌موو ئه‌ندام و لایانگرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كه‌ركووك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بایكۆتی ئاهه‌نگی لیستی نیشتمانی ده‌كه‌ین به‌هۆی له‌به‌رچاو نه‌گرتنی تێبینیه‌كانمان و له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی ناشه‌رعی تێكه‌ڵاو بوون و گۆڕانی ناشه‌رعی”.
به‌ڵام پاش ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی مه‌ڵبه‌ندی چواری كه‌ركووكی ئه‌و حزبه، رایگه‌یاندووه”هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە. ئێمە وەک لیستی نیشتمان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی، هەروەها بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو ئاهەنگی ناساندنی لیستی نیشتمانمان سازکردووە و، بەڵێنمان بە هاووڵاتیانی کەرکووک داوە داکۆکیکاری مافەکانیان بین”.
هه‌ر لە راگەیێندراوە نوێیەکەی کۆمەڵی ئیسلامی‌دا ئاماژە بەوە کراوە، کە بەلای ئەوانەوە هەر حیزبێک ئازادە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ناساندنی کاندیدەکانی و، کۆکردنەوەی ئەندامانی خۆی چ میکانزمێک بگرێتەبەر، ده‌شلێن “لیستی نیشتمان ئومێد و ئاییندەی کەرکووکییەکانە و وەک یەک تیم هەوڵدەدەین بۆ چەسپاندنی دادگەری و گەڕانەوەی شکۆی شکاوی کەرکووک و کەرکوکییەکان”.
بڕیارە رۆژی شەممە 5-5-2018، لیستی نیشتمان ئاهەنگێکی جەماوەری لە هۆڵی های لایڤی شاری کەرکووک سازبکات، لیستی نیشتمان هاوپەیمانییەکە لەنێوان کۆمەڵی ئیسلامی، بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە”.