ئاسۆ ئه‌ڵمانی هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بزانه چی پێده‌لێ
خائینه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاسۆ ئه‌ڵمانی هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و ده‌لێـ”بەرھەم ساڵح، ناتوانێ دەنگەکانی یەکێتی کەم بکاتەوە،هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”یەکێتی بە گوڕتینێکی بەھێزەوە خۆی ئامادە کردووە بۆ ڕۆژی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ھەروەھا لە سەرەتای ڕۆژی بانگەشەوە زۆر لایەنگری یەکێتی ئاشت کراونەتەوە”.
ئاسۆ ئه‌ڵمانی به‌شدار له خیانه‌تی 16ی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركووكی یه‌كێتی، ده‌لێـ”ھەرچەندە قەوارەی نوێی سیاسی درووست بووە، بەڵام بە گوتەی خۆی، یەکێتی سلێمانی دەنگەکانی کەم ناکات.
لە بارەی حزبەکەی بەرهەم ساڵحەوە، ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: “ڕاستە بەرھەم ساڵح لە یەکێتی جیا بووەتەوە و حزبی بۆ خۆی دروست کردووە، بێگومان ئەوە مافی خۆیەتی چۆن و بە چ شێوەیەک درێژە بە کاری سیاسی دەدات، بەڵام بەرھەم ساڵح، ناتوانێ دەنگەکانی یەکێتی کەم بکاتەوە”. گوتیشی: ناتوانم پێشبینی بۆ کورسییەکانی یەکێتی و ھیچ لایەنێکی دیکە بکەم، چونکە دوای دەنگدان ھەموو دەرەنجامەکان ئاشکرا دەبن”.
شایانی باسه پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، فرۆشتنی كه‌ركووك، له‌لایان ” بافل تاڵه‌بانی و ئاڵا تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، ئاسۆ ئه‌ڵمانی” به حشدی شه‌عبی، میلیشیاكانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، كه‌ركووك له قه‌ڵایی سه‌وزه‌وه بۆته رقێكی گه‌وره له یه‌كێتی و خائینانی ئه‌و حزبه، ئه‌مه‌ش وای كردوه، كه حزبه‌كانی تر چاو ببڕنه، شاری كه‌ركووك بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ”.