وه‌ڤدێكی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له به‌غا بوون، خواكوڕك ناوه‌رۆكه‌كه ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وه‌ڤدێكی یه‌كێتی، سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی، سه‌ردانی به‌غدایان، له‌گه‌ڵ لایانه شیعه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، وه وه‌ڤده‌كه به‌نهێنی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، له رۆژی 3ی 5ی 2018 داوایه‌كیان ئاراسته‌ی حزبه شیعه‌كان كردووه، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ یه‌كێتی ده‌بێت به‌هانایانه‌وه بێن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، رۆژی پێنج شەممە وەفدێکی یەکێتی نزیک لە ماڵباتی تاڵەبانی بۆ رێکەوتن لەگەڵ لایەنە شیعەکان چوونه‌ته بەغداد.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان كه له‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت بڵاو كراونه‌ته‌وه، یەکێتی دەیەوێت رێژەی دەنگەکانی لە شاری کەرکووک لە ئیستاوە یەکلای بکاتەوە بگاتە رێکەوتن لەگەڵ لایەنە شیعەکان لەسەر کورسیەکانی شاری کەرکوک”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لە ئیستادا یەکێتی دەیەوێت رێژەی دەنگدەرانی لە شاری کەرکوک بگەیەنێتە چوار کورسی بۆئه‌وه‌ی یەکێتی بە بەھێزی لە ھەرێمی کوردستان بمێنێته‌وه جونکە لە سلێمانی و ناوجەکانی تر به‌هۆی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دەنگی بە شێوەیەکی فراوان له كه‌مبونه‌وه‌دایه.
سهرچاوهیهكان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن”ماوه‌یه‌كه به‌رده‌وام له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی پشتیوان و هاوكاریان بن بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی خیانه‌تی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر له ئێستاوه چوار كورسییان له كه‌ركوك بۆ مسۆگه‌ر بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌و لاوازی و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن.