حكومه‌تی هه‌رێمسیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

پشتیوان سادق وه‌زیری ئاوقاف و كاروباری ئاینی به‌وه‌كاله‌ت، رایگه‌یاند، كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌”.

له‌وتارێكی دا له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئاینی شاری هه‌ولێر پشتیوان سادق وه‌زیری ئاوقاف و كاروباری ئاینی به‌وه‌كاڵه‌ت له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ رایگه‌یاند”وێڕای هه‌مواركردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت له‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌نیازه‌ له‌داهاتوودا سیسته‌می مووچه‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ و، مانگانه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك خۆی و به‌بڕی ته‌واو دابه‌ش بكات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كه‌ نه‌مانی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌، وابه‌سته‌یه‌، به‌ تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاسایی چاكسازی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ له‌لایان یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ رێگری لێده‌كرێت، فراكسیۆنی پارتی دوا داوه‌ی تێپه‌راندنی پرۆژه‌ یاساكه‌ی خستۆته‌ ئه‌و مانگه‌، ئه‌گه‌ر تێی نه‌په‌رێنن، ئه‌وه‌ ناچار ده‌بێت به‌ته‌نیا بخاته‌ ده‌نگدان”.

Back to top button