یهكگرتوو: 16ی ئۆكتۆبهر دڵی كهركوكییهكانی شكاند
لهگهڵ دهستپێكردنی بانگهشهی ههڵبژاردن, گرووپی خیانهتكاری یهكێتی به بهكار هێنانی دهستهواژهی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر قهلس دهبن, بهر پرسێكی یهكگرتووش دهلێت:” هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت راستی رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بشارێتەوە و خەڵکی پێ چەواشە بکات.
مەولوود ڕەسووڵ، بەرپرسی مەڵبەندی شەشی كەركووكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان،ڕایگەیاند: “پێشتر زۆر هەوڵی ئەوەمان داوە پارت و لایەنە سیاسییەكانی كەركووك بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن، بۆ ئەوەی كورد بەرامبەر عەرەب و پێكهاتەكانی دیكە سەنگ و قورساییەكی بەهێزی هەبێت، بەڵام بەداخەوە هەوڵەكانمان سەریان نەگرت! جگە لەوەش پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كەركووك بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی كردووە، بێگومان بەهۆی نەبوونی لیستێكی هاوبەشی لایەنە سیاسییەكان ئەمجارە پێگەی كورد لاواز دەبێت”.
بەرپرسی مەڵبەندی شەشی كەركووكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان،ڕاشیگەیاند: “هەرچەندە باوردۆخی ئەمنیی كەركووك بەدەستی كوردەوە نەماوە و هێزی بێگانەی تێدایە، هەروەها پارێزگاری كەركووك كە پێشتر كورد بووە و ئێستا كەسێكی عەرەب پۆستی پارێزگای كەركووك بەڕێوە دەبات، بۆیە ئەو هەنگاوانە بەرانبەر بە كورد هەنگاوێكی نێگەتیڤ، بەڵام باشتر وایە ئێمە بتوانین سەنگی خۆمان بەهێز بكەینەوە و كورد بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكات، بۆ ئەوەی پێگەی كورد لاواز نەبێ و بیسەلمێنین كەركووك بەبێ كورد و ئاڵای كوردستان نابێت”.
ههروهها ( مهولوود ڕهسوڵ ) ئاماژەیدا و گووتی: “بەهۆی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و هاتنی سوپای عێراق و حشدی شەعبی بۆ ناو شارەكە خەڵكی كەركووك دڵیان شكاوە، چونكە ئێمە لەناو شارەكە داین و لە هەست و سۆزی هاووڵاتیانی شاری كەركووك تێ دەگەین، بێگومان خەڵكی كەركووك بریندارە و زۆر باسی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر دەكەن، دواتر بۆیە دەمانەوێ بانگەشە بە شێوەیەكی گەرموگوڕ بكرێت، بۆ ئەوەی خەڵكی كەركووك سارد نەبنەوە و بەشداریی پڕۆسەی دەنگدان بكەن”.
له كۆتایی لێدوانهكهیدا گوتیشی :”بەشێكی زۆری هاووڵاتیانی كەركووك بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقیان كردووە و بەشێكی دیكەش ئاوارەن، بەڵام ئێمە هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینە گەڕ تاكوو هاووڵاتیانی كەركووك بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن، بۆ ئەوەی بیسلەمێنین گەلی كورد زۆرینەیە و هیچ كات پێگەی خۆی لەدەست نادات”.