په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی ئاڕاستەی پەریەلامنتاران کردوە بەمەبەستی دانیشتنی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارە.

لە بانگهێشتەکەدا هاتوە ڕۆژی دووشەممە 7ی5ی2018 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بەمەبەستی دانیشتنی کردنەوەی خولی گرێدانی بەهارە،و داوا لەپەرلەمانتاران دەکات ئامادەبن.

دەڵێ بەپێی حوكمی (ماددەی یەكەم) لە یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٧ (یاسای درێژكردنەوەی خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمان) و، حوكمی بڕگە (٢) لە ماددەی (١٧) و بڕگە (١) لە ماددەی (١٨)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ی هەمواركراو، بڕیاردرا بانگهێشتی گشت ئەندامەكانی پەرلەمان بكەن بۆ دانیشـتنی كردنەوەی خولی گرێدانی بەهارەی ســـاڵی پێنجەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق.

Back to top button