هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی کەمپینی ئاشتی لەهەڵەبجە ئاشكرابوو

خواكوڕك
وا بڕیاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 1/10/2016 كه‌مپه‌ینێك بۆ هه‌ر پێنج فراكسیۆنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی كوردستان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ركردنی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ دیبه‌یته‌كه‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

په‌یامنێرمان له‌هه‌ڵه‌بجه‌ پێیراگه‌یاندین، ئه‌مرۆ له‌ مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌ دیبه‌یتێك بۆ پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كرابوو، به‌ ڵام هه‌ریه‌كه‌ له‌ئه‌بوبکر هەڵەدنی په‌رله‌مانتاری یەکگرتوو مەلا هەورامانی په‌رله‌مانتاری کۆمەڵ و تاڤگە محمدی په‌رله‌مانتاری یەکێتی دوای ئه‌وه‌ی ویستیان قسە بۆ خەڵک بکەن، له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ بەجنێو نەفرەت هێنرانە خوارەوە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دیبه‌یته‌كه‌ ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ ویستیان ئاراسته‌ی دیبه‌یته‌كه‌ به‌ره‌و موزایه‌داتی سیاسی و چه‌ند رسته‌یه‌كی دووباره‌ی دیكه‌ ببه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئاماده‌بووانه‌ ده‌ستیان كرد به‌ فیكه‌لێدان و شانۆی دیبه‌یته‌كه‌یان پێ جێهێشتن.

Back to top button