هۆشیار زێباری: تا ئێستا سێ‌ هه‌زار ژن و كچی ئێزدی رزگاركراون

دوای ئه‌وه‌ی داعش شه‌نگاڵ و به‌شێك له‌ خاكی كوردستانی داگیركرد, ژماره‌یه‌كی زۆری كچ و ژنانی كوردانی ئێزدی كه‌وتنه‌ ده‌ستی داعش, له‌و كاته‌وه‌ حكومه‌ت له‌ رێگای نوسینگه‌یه‌ك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و كچ و ژنانه‌ دروستكرد, ئه‌نداميكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت:” له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیی كوردی ئێزدی كه‌ له‌ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگاركراون كۆبووه‌وه‌.

هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆ له‌گه‌ڵ پاڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕزگاربووی كوردی ئێزدی له‌ده‌ست داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تی”ئەمرۆ(5-5-2018) لە شاری دهۆک سەردانی نووسینگەی رزگارکردنی خوشک و برایانی ئێزیدی لە دەست تیرۆریستەکانی داعش-مان کرد، نووسینگەکە بە پشتیوانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ، تا ئێستا( 3274)کەسی لە دەستی داعش رزگار كردووه‌”.

هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌ڕه‌ڕای ڕزگاركردنی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ تاوه‌كو ئێستا (3243)كوردی ئێزدی ماون كه‌ له‌ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگاریان نه‌بووه‌.

دوای داگیركردنی شارۆچكه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه‌ ، وێڕای كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی سه‌دان ژن و منداڵ و پیاوی كوردی ئێزدی، به‌ هه‌زارانی دیكه‌شیان كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی نادیار بردران.

Back to top button