ناكرێت چیتر مامۆستایانی هەولێر و دهۆك هاوشێوەی مامۆستایەكی بایكۆتچی مووچە وەربگرێت

خواكوڕك

پاش ئەوەی ئەمرۆ لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك زەنگی خوێندن لێدرا، لەبەشێكی  سلێمانی بایكۆتی خوێندن كرا چاودێرانی سیاسیش دەلێن ناكرێت چیتر مامۆستایانی ئەو سێ پارێزگایەی كوردستان لەیەك ئاستدا مووچە وەربگرن.

سەرچاوەیەك بە خواكوڕكی راگەیاندووە كە قسە لەسەر جیاوازی مووچەی مامۆستایانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی كراوە، وەك پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی وەزیران خراوەتە روو، ئەو سەرچاوەیە دەلێت ناكرێت مووچەی مامۆستایانی هەولێر و دهۆك هاوشانی مووچەی مامۆستایەكی بایكۆت چی سلێمانی بێت لەكاتێك مامۆستایانی هەولێر و دهۆك لەهۆڵی خوێندنن و بایكۆتچیەكانیش بەبیانووی بایكۆتی سیاسی لە گەشتی بایكۆتن.

ئەو سەرچاوەیە دەلێت دەبێت ئەمە ببێتە پرۆژەیەكی پێشنیار كراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران كە چیتر حیسابی مووچەی مامۆستایانی هەولێر و دهۆك هاوشان نەبێت لەگەڵ هی بایكۆتچیەكانی سلێمانی لەكاتێكدا ئەو مامۆستایانەی سلێمانی بەئیعازی حزبی لەهەولی شكەست پێهێنانی پەروەردەی كوردستان دان بەناوی نەبوونی مووچە.

Back to top button