نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌و ئه‌مڕۆ له‌م ئاسته‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 6/5/2018، نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی و نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاویان به‌خۆیانه‌وه‌ بینی و به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.”

جوڵەی نرخەكانی نەوت بەردەوامە، ئەوەش دوای ئەوەی واشنتۆن نیازی خۆی نیشاندا بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران، (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانەكانی بەردەوام باس لەوەدەكات كە سزای زیاتر دەخاتە سەر ئێران بەهۆی بەرنامە ناوكییەكەی، ئەمەش كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕی نەوت و نرخی بەرز كردۆتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، تەنها دوێنێ‌ نرخی نەوت نزیكەی (%2) بەرز بوونەوەی تۆمار كردووە، بەشێوەیەك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (74.87) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (69.72) دۆلار مامەڵەی پێوەكرابوو.

Back to top button