فازڵ میرانی: دونیایهك كارنامهمان ههیه و بهردهوامین له خزمهتی نیشتیمان.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان (فازڵ میرانی) له میانهی بانگهشهكدرن بۆ لیستی 184ی پارتی له سنوری پارێزگای سلێمانی-ههڵهبجه، رایگەیاند.” لە بانگەشەی ھەڵبژاردن ھەندێك كەس و لایەن تەنیا باسی كەموكوڕییەكانی پارتی دەكەن، بەڵام پێچەوانەوە ئێمە دنیایەك كارنامهمان ههیه و بەردەوامین لەسەر كاركردن بۆ خزمەتی نیشتمان و گەلی كورد.”
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی: “رابردووی ئێمە دەی سەلمێنێت كە پارتی كاری كردووە و كوردستانی پاراستووە و دەشی پارێزێت”.
میرانی زیاتر گوتی.” ھەندێك لایەن باسی كەموكوڕییەكانی ئێمە دەكەن، ئەگەر ئێمە بەلاوەبنێن پرسیاریان لێ بكەن باشیەكانی ئێوەچییە؟ باشترە باسی باشییەكانی خۆیان بكەن ئینجا باسی كەموكوڕییەكانی ئێمە بكەن، بە پێچەوانەوە ئێمە دەڵێین كەموكوڕیمان ھەیە و لێی ناترسین و لێی راناكەین، لەبەرامبەریشدا دونیایەك كارنامەمان ھەبووە و ئێستاش ھەیە”.