كتێبێك له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بڵاو كرایه‌وه، 56 ساڵ خیانه‌ت له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه تا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

نووسه‌ر و مێژوونووسی دیاری كورد، له‌ژێر ناونیشانی “56 ساڵ خیانه‌ت له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه تا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د” ده‌نووسێـ” كه تێیدا باس له‌خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات چاپ كراوه و له ئێستادا بڵاو كراوه‌ته‌وه”.
حامید گه‌وهه‌ری، نووسه‌ر و مێژوونووسی دیاری كورد، له‌باره‌ی رووداوی خیانه‌ته‌كانی ناوه‌خۆی كورد له‌ته‌مه‌نی خۆیدا باس ده‌كات، شایه‌تحاڵی چه‌ند رووداوێك له‌ناو كورد دا ده‌گوازێته‌وه،نووسه‌ر له دووتوێی كتێبه‌كه‌یدا، به وردییه‌وه باس له‌و خیانه‌ته ده‌كات، كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی دیاریكراو ئه‌نجامدرا و تێیدا كه‌ركووك، كه به كلیلی سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان داده‌نرێت، راده‌ستی داگیركه‌ران كرا، هه‌ر له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا (حامید گه‌وهه‌ری )نووسیویه‌تی: “ناوهێنانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، له كۆی ئه‌م دیكۆمێنتانه‌دا، به واتای خه‌یانه‌ت كردنی هه‌موو یه‌كێتییه‌كان به كورد و كوردستان نییه. یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان خاوه‌نی ده‌یان شانازیی و هه‌زاران شه‌هید و ده‌یان هه‌زار كادیر و پێشمه‌رگه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ره.”.
هه‌روه‌ها زیاتر مه‌به‌سته‌كانی روونده‌كاته‌وه، له‌باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌نووسێـ”مه‌به‌ست له هێڵێك، یان باشتره بڵێم به باڵێكه له نێو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا كه له ساڵی 1961 و له ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه سه‌رچاوه‌ی خه‌یانه‌تن و له ریزی یه‌كێتیدا شێوازی په‌روه‌رده‌یی به‌خۆیه‌وه گرتووه و به درێژایی 56 ساڵ، تا ده‌گاته هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رده‌وام بووه و به‌شێك له بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیشی له‌خۆ گرتووه، هه‌روه‌ها به روونی باس له خیانه‌تی ئه‌و باڵه ده‌كات به درێژایی 56 ساڵی مێژووی خه‌باتی گه‌لی كورد، له ته‌واوی پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان و به به‌ڵگه‌ی دۆكیومێنته‌وه روونی كردووه‌ته‌وه، وێڕای ساخكردنه‌وه‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر به به‌ڵگه و دۆكیومێنت، كه له‌لایه‌ن خودی ئه‌نجامده‌رانییه‌وه پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه، باسی رووداوه‌كانی به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ریش ده‌كات”.
باس له ریفراندۆمیش ده‌كات و نووسه‌ر ده‌نووسێـ” ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به بیانووێك بۆ خیانه‌تكردنی ئه‌و هێڵه وه‌سف ده‌كات، باسی خیانه‌تی یه‌كه‌می ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كات، كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش كاتێك رژێمی عێراق هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بارزان، له جیاتی ره‌وانه‌كردنی هێز و پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كه، چوونه‌ته‌وه ژێر فه‌رمانڕه‌وایی كه‌ریم قاسم”.
شایانی باسه رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به رێككه‌وتنی ژێر به‌ژێری باڵێكی دیاری ناو حزبێكی دیاریكراو، شاری كه‌ركووك و به‌شێكی زۆری ناوچه كوردستانییه‌كان، راده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرا، كه دواجار بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ركووك له ژێر ده‌ستی كورد نه‌مێنێت.