نێچیرڤان بارزانی:زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆك قه‌ره‌بوو ده‌كه‌ینه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌میانی سه‌ردانێكی دا بۆ شاری دهۆك، شوێنی لافاوی شاری دهۆك، كه دوێنی 5 له‌سه‌ر 6ی 5ی 2018 تووشی رووداوی لافاو هاتوون، به‌سه‌ر كرده‌وه، له میانی بهسهركردنهوهكهی دا رایگه‌یاند” وەك حكوومەتی ھەرێم زیان لێكەوتووانی لافاوەكە قەرەبوو دەكەینەوە و ھەوڵیش دەدەن ئەو ماڵانە بگوازنەوە كە شوێنەكانیان خراپە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تووشی رووداوی ھاوشێوە نەبنەوە، راشی گه‌یاند” بێگومان وەك حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، قەرەبووی زیان لێكەوتووانی لافاوەكەی دھۆك دەكەینەوە، لەو رووداوە ژمارەیەك ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سەرخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین”.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی ماڵه زیان لێكه‌وتووه‌كان گوتیشی: “شوێنەكەیان خراپە و وەكو حكوومەت ھەڵدەدەین لەو شوێنە بیانگوازینەوە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تووشی رووداوی لەو شێوەیە نەبنەوە”.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نێچیرڤان بارزانی گوتیشی”بە ھەوڵ و پشتیوانی ھەموو دڵسۆزانی گەلی كورد پارتی سەردەكەوێت و بە ھێزەوە دەچێتە نێو پەرلەمانی عێراق، ده‌شلێـ”ھیواخوازین كورد بە یەك دەنگ و یەكڕیزی بەشداری لە ھەڵبژاردنەكان بكەن، چونكە قۆناخی دوای ھەڵبژاردن ئاسان نییە و دەبێ كورد یەكدەنگی خۆی بپارێزێت، وەك پارتی بۆ یەكڕیزی و یەكدەنگی كورد لە دوای ھەڵبژاردن ئەوەی پێویست بێت دەیكەین”.