جارێكی تر یه‌كێتی و گۆڕان له‌سه‌ر پۆستی پارێزگای سلێمانی وه‌ڵامی یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه‌

ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی داوایی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگای سلێمانی له‌لایان گۆڕان كه‌ دووساڵ به‌ دووساڵ دابه‌ش كراوه‌، ده‌لێـ”سەرکردەکانی یەکێتی ھەر یەکە و بە ئاوازێک دەخوێنن و ئێمە ئەو پۆستە بە زوویی نادەینەوە بە یەکێتی، ده‌شلێـ”ئەوانەی باسی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، قسەی خۆیانە و بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن بە کاری دەھێنن”.

ئاوات شێخ جه‌ناب، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، له‌ لێدوانێكی میدیایی دا له‌باره‌ی پۆستی پارێزگای سلێمانی و رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان راگه‌یاندووه‌، ئەو ڕێککەوتنەکە شتێکی لەو شێوەی تێدا نییە و ئەو پۆستە بەپێی ڕێککەوتن کراوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە دەبێ دوو ساڵی یەکەمی بۆ یەکێتی بێت، ھەروەھا دوو ساڵی دووەمیشی بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت، بۆیە تاوەکو دوو ساڵی دووەمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی تەواو نەکەین، ھەروا بە ئاسانی ئەو پۆستە نادەینەوە بە یەکێتی”.

هه‌روه‌ها گوتیشی،ھەڤاڵ ئەبوبەکر، جگە لەوەی ھەڵبژێردراوە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنی گۆڕان و یەکێتی ئەو پۆستی پێدراوە، بۆیە ئەو پۆستە ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەھاتووە، ھەروەھا ماوەکەشی تەواو نەبووە و ئێمەش دوو ساڵی خۆمان تەواو نەکردووە، ئیتر ئێمە چۆن ئەو پۆستە ڕادەستی یەکێتی بکەینەوە، ده‌شلێـ”بەرپرسەکانی یەکێتی ھەریەکەیان بە ئاوازێک دەخوێنن، بەڵام داوای پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن، لە کاتێکدا ھیچ کەسێک نازانێ ناوەندی بڕیاردانی یەکێتی کێیە؟ بۆیە ئێمە تا کاتەکەی خۆمان تەواو نەبێ، ئەو پۆستە ڕادەستی یەکێتی ناکەینەوە”.

Back to top button