دادگای فیدرالی: له‌باره‌ی سكاڵایی دژی نه‌وتی كوردستان دادگایه‌كه‌ی دواخست

له‌چوارچێوه‌ی سكاڵایه‌كی عەبدولجەبار لعێبی داوای لە دادگا کردووە بە بڕیار، نەوتی کوردستان بە تەواوی بگێڕێتەوە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراق، كه‌ سكالاكه‌ی له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی تۆمار كردووه‌ دادگای فیدرالی دادگایه‌كه‌ی دواخست”.

رۆژی 6ی 5ی 2018 عه‌بدولستار بەیرەقدار، گوتەبێژی دادگای فیدڕالیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سکاڵاکە عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق سەرباری کارەکەی لە دژی ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری کارەکەی، تۆماری کردبوو، ئەمڕۆ دادگای فیدڕالی دانیشتنێکی تایبەت بەو دۆسیەیەی بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەدحەت مەحمود و هەموو ئەندامەکانی و ئامادەبوونی نوێنەرانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی عێراق و نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ساز کرد.

هه‌ر لە دانیشتنەکەدا، نوێنەری نێچیرڤان بارزانی داوای پێدانی ماوەیەکی کرد بۆ ئامادەکردنی وەڵامەکان و دادگاش بڕیاری دا دانیشتنەکە بۆ رۆژی 3/6/2018 دوا بخرێت.

Back to top button