لاهور جەنگی بەسەرخۆشی سەردانی بنکەیەکی گۆڕان دەکات

 

لاهورجەنگی لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر توشی نەخۆشی ماخۆلان بووەو سرەوتی لێبڕاوە ، کاتێکیش سەردانی ھەرشاروشارۆچکەیەک دەکات بۆ بانگەشەی ھەلبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە قسەی زبرو سواو ھیچی تری لە ھەگبەدا نییە ئەوەش نیشانەیەکی ترە کە سیلسیلەی عەقڵی لە دەست داوە و ئاسەواری شکست ولاوازی و فەشەلی یەکێتی لە گۆرەپانی سیاسیدا ململانێی نێوان باڵ و قاچەکانی حزبەکەیان کاریگەری نەرێنی لەسەر ھەست و شعوری لاھور جەنگی داناوە .

بەپێی زانیارییەکانی خواکوڕک ئەمڕۆ دوانیوەڕۆ ٦ی ئایاری ٢٠١٨ لاھور جەنگی سەردانی بنكەی هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕانی لەسەهۆڵەكە كردووە ، دەستپێکی سەردانەکەی بۆ بنکەی بانگەشەی ھەلبژاردنی گۆران بەرلە دانیشتن لاھور جەنگی دەڵيت : کاکە ئەمەیش ھەرھی خۆمانە !؟

سەرچاوەکەی خواکوڕک پێی ڕاگەیاندین “کە دوای دانیشتنەکەی لاھور جەنگی لە بنکەی بانگەشەی ھەلبژاردنی گۆران گوتویەتی : دوای ھەڵبژاردنەکان لەگەڵ گۆڕان و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و چەند حیزبێکی تر یەکدەگرین و پارتی دەخەینە دەرەوەی بازنەی بڕیاردان و ڕێکەوتن لەگەڵ بەغداد “.

ھەروەھا گوتوشیەتی :” ڕاستە ئێمە ڕێکەوتنمان کرد لەگەڵ حەشدی شەعبی بۆ ڕادەستکردنی کەرکوک و دەزانین ھەڵەی گەورەو ستراتیژیمان کردووەو خەڵک زیانی زۆری پێگەیشتووە ، بەڵام ئێمە بۆیە ویستمان ڕێکەوتن بکەین کە ھاوسەنگی ھێز بگەڕێتەوە بۆ کوردستان و پارتی بچوک بکەینەوە “.

سەرچاوەکەی خواکوڕک دەڵێت :” لاھور جەنگی بۆنی مەشروباتێکی زۆری لێدەھات ، مامەڵەو جموجۆڵی زۆر نامۆ بوو مرۆڤ ھەستی دەکرد کە لاھور لەڕووی دەرونییەوە ھۆشی لایخۆی نییە لە‌ڕووێ جەستەیشەوە ھەندێک جوڵەو حەرەکاتی لە مرۆڤی سەرخۆشی دەکرد “.

Back to top button