عەدنان عوسمان: نەوشێروان شكەستی هێنا

خواكوڕك
عه‌دنان عوسمان ئه‌ندامی پێشووی پارله‌مانی كوردستان له لیستی حیزبی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاو و ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی ئه‌و حیزبه ره‌خنه له سیاسه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری حیزبه‌كه‌ی ده‌گرێ” كه ده‌بێ دان به هه‌ڵه و دۆڕاندنه‌كه‌یدا بنێت و ئه‌ستۆی ئه‌و شكسته‌یش بۆ خۆی و دووروبه‌ره‌كه‌ی راست بكاته‌وه.
عه‌دنان عوسمان له لێدوانێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات” قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود یاساییه و یاسایی نیه” ئه‌مری واقیعه و مامه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییشی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ. بۆیه چونه‌كه‌ی بۆ به‌غدا به‌بێ گۆڕان شكست نیه بۆ ئه‌و به‌ڵكو شكسته بۆ ئێمه و دان به‌م راستیه ده‌نێین و شه‌رمیش ناكه‌ین.
عوسمان ئه‌وه‌شی ووتوه” ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر رێكه‌وتنێك بێ” جیابوونه‌وه یا چوونه‌وه، پاره یا نه‌وت و مووچه و دابه‌ش كردنی موسڵ یا هێشتنه‌وه‌ی” ئه‌مانه هه‌ر كامیان ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه بێ به‌شی ئێمه‌ی تێدا نییه و هیچ شتێكمان بۆ خه‌ڵك نییه” دروشم و تانه لێدانیش ناچێته گیرفانی خه‌ڵكه‌وه” چۆن قسه‌ی به‌تاڵی دوو ساڵی حكومه‌ت نه‌چووه گیرفانی فه‌رمانبه‌ران و مووچه خۆران” قسه‌ی ئێستای گۆڕانیش ناچێته گیرفانی كه‌سه‌وه و ده‌بێ كاك نه‌وشیروان دان به‌م شكسته بهێنیت و شه‌رم نه‌كات.