ئومێد خۆشناو: ئەوانەی کەرکوکیان فرۆشت پارەی فرۆشتنەکەیان وەرنەگرتووە

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت : خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر دەدات و رایگەیاند كۆمه‌ڵێك كاڵفام و ناكامڵ دوای ئەوەی كه‌ركووكیان فرۆشتووه‌، ئێستە خه‌ریكى هاشوهوش، جنێودان، ته‌شهیر و بوختانن.

ئەمڕۆیەكشەممە ٦ی٥ی٢٠١٨ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان رایگه‌یاند: “به‌هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى گرووپێكى نابه‌رپرسیاره‌وه‌، نیوه‌ى خاكى كوردستان له‌ده‌ست درا و مه‌ترسی كه‌وته‌ سه‌ر نیوه‌كه‌ى دیكه‌شی،سه‌قه‌ت بیركردنه‌وه‌ى ئه‌و ساقیتانه،‌ تا ئێستەش به‌رده‌وامه‌، له‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا كار بۆ به‌ریه‌كه‌وتى هێزه‌ سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن”.

سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان راشیگه‌یاند: “ئه‌و گرووپه‌ى ناو یه‌كێتى، ده‌یانه‌وێت له‌ناو ئاشوبدا وه‌كو ژماره‌ ده‌ربكه‌ون، به‌ڵام ئه‌وان پیاوى ده‌وڵه‌ت نین، به‌رپرسیارییه‌تى هه‌ڵناگرن، گروپی ١٦ێ ئۆکتۆبەر به‌شێوازى زۆر هه‌رزه‌یی و بازاڕى ده‌یانه‌وێت سه‌رنجى خه‌ڵكى بەهۆی‌ كه‌ركووكەوە راكێشن، له‌كاتێكدا ئه‌وان كه‌ركووكیان فرۆشتووه‌ و پاره‌كەشیان وه‌رنه‌گرتووه‌”.

ھەروەھا ( ئومێد خۆشناو) گوتیشی :”ئیراده‌ى هاووڵاتییان، پێشمه‌رگه‌كان و ئه‌وانه‌ى به‌رگرییان كرد، كوردستان به ‌به‌هێزى ده‌هێڵنه‌وه‌، وێڕاى ئه‌و گه‌مارۆیه‌ تونده‌ى له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دروست كرا، کەچی هه‌رێمى كوردستان بووەوه‌ ژماره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا”.

Back to top button