نێچیرڤان بارزانی :ئه‌وانه‌ى له سحێلا و پردێ به‌ره‌نگارى دوژمنان بوونه‌وه رۆڵه‌ى پارتى بوون
ئەمڕۆ یەک شەممە ٦ی ئایاری ٢٠١٨ له ميانى ئاهه‌نگى بانگه‌شه‌ى ليستى پارتى ديموكراتى كوردستان له شارى دهۆك جێگرى سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان، (نێچيرڤان بارزانى) وتارێكى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى دهۆك كرد و تێيدا ڕایگەیاند: ”پارتى و خه‌ڵكى خۆڕ‌اگرى بادينان هه‌ميشه به‌يه‌كه‌وه بوونه و چۆن سه‌رۆك بارزانى و پێشمه‌رگه هه‌رێميان له داعش پاراست، له به‌غداش رۆڵه‌كانى پارتى به گيانى پێشمه‌رگايه‌تييه‌وه ده‌بنه پارێزه‌رى راسته‌قينه‌ى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كوردستان”.
نێچيرڤان بارزانى ڕاشیگەیاند: “پارتى حزبێكى يه‌كگر و خاوه‌نى ناوه‌ندێكى يه‌كگرتووى بڕياره و وه‌ك حزبى يه‌كه‌م له كوردستان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پارتى خاوه‌نى يه‌ك مه‌رجه‌عه، ئه‌ويش سه‌رۆك بارزانييه و شياوى ئه‌وه‌يه ببێته مه‌رجه‌عى هه‌مووان”.
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت :: “پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌رى پارتى داعشيان تێك‌شكاند و زۆر پيلانى ناحه‌ز و نه‌يارانيان له گۆڕنا كه بۆ له‌ناوبردنى ئه‌زموونى كوردستان دايانڕشتبوو، کوردستان قه‌رزارى خوێنى شه‌هيدانه و ئه‌گه‌ر خوێنى ئه‌وان نه‌بوايه كه‌س نه‌يده‌زانى چاره‌نووسى كوردستان چى لێ دێت”.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت :”ئه‌وانه‌ى له سحێلا و پردێ به‌ره‌نگارى دوژمنان بوونه‌وه رۆڵه‌ى پارتى دیموکراتی کوردستان بوون”.
لە کۆتایی وتارەکەیدا جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێمای بۆ ئەوە کرد و گوتیشی :”پارتى بۆ داكۆكيكردن له مافى كورد ده‌چێته به‌غدا و پارتى له‌گه‌ڵ يه‌كڕيزيدا بوو، به‌ڵام هه‌ندێك لايه‌نى ناحه‌ز ده‌يانه‌وێت هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنن بۆ شكاندنى پارتى و كوردستان و ده‌بێت له هه‌ڵبژاردن بيسه‌لمێنين كه ئه‌وان هيچ كاتێك ناتوانن پارتى بشكێنن و كوردستان بفرۆشن”.