سامان گەرمیانی : دوای ھەڵبژاردنەکانی عێراق یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت

 

له‌سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ له‌ساڵی‌ 1975وه‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ته‌نها دو كۆنگره‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ لە ساڵی‌ 1992و له‌شوباتی‌ 2001 ، هاوكات چوار پلنیۆمیشی‌ ئه‌نجامداوه‌.
دوای چەندین کۆبونەوە لە نێوان ئەنجومەنێ ناوەندو مەکتەبی سیاسی لەگەڵ ئۆرگانەکانی حزبەکەیاندا دوابڕیار قەرار بوو مانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٨ کۆنگرەی یەکێتی ببەستن ، بەڵام دیسانەوە بە ھۆی ناکۆکی نیوان باڵ و کوتلەکانی نیوماڵی یەکێتی کۆنگرە نەبەستراو بەشێک لە ھەوادرو لایەنگرو کادیرانی حزبەکەیان وازھينانی خۆیان لە یەکێتی ‌ڕاگەیاندو ئێستا کۆنگرەی یەکێتی بووتە بنێشتە خۆشەی سەرزاری یەکێتیەکان .

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”دوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر بەستنی کۆنگرەی چوارەم دەدات“.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕاشیگەیاند:” یەکێتی ھەر کۆنگرە دەبەستێت، چونکە کۆنگرە دەتوانێ کێشەکانی یەکێتی چارەسەر بکات ، پۆستی سکرتێری گشتیش بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە ئەو پۆستە یەکلای دەبێتەوە“.

سەبارەت بە بەستنی کۆنگرە لە شاری کۆیە سامان گەرمیانی گووتی : ”یەکێتی لەھەر شوێنێک کۆنگرە بەستێت، کێشە نییە، بەڵام زانیاری ئەوەم لانییە ئاخۆ یەکێتی لەشاری کۆیە کۆنگرە دەبەستێت، یان بەپێچەوانەوە، بەڵام ڕۆژی کۆنگرە و ڕێۆشوێنەکانی کۆنگرە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی قسەی لەسەر دەکرێت“.

Back to top button