جه‌ماڵ شه‌ریف: به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ یارمه‌تی ناوبژیوان یه‌كسان بوو.

دوای کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید (2-2) و لە کاتی یاریەکەدا چەندین حاڵەتی گومانی لە نێوان هەردوو تیپدا رویدا بەلام ناوبژیوان ئەژماری نەکرد.”

کەمێک پاش ئه‌نجامی یارییه‌كه‌، (جەمال شەریف) شارەزا لە بواری ناوبژیوانی لە کەناڵی بین سپۆرت هەموو حاڵەتەکانی یاریەکەی رونکردەوەو بە قسەی ئەو ناوبژیوانە چەند خەدر لە یانەی ریاڵ مەدرید کراوە کە حاڵەتەکان بەمشێوەیە:

1-کارتی سوور کاتێک بە سیرجی رۆبێرتۆ درا دروست بووە.

2-گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنە دروست نەبوو چوونکە سواریز هەڵەی بەرامبەر بە ڤاران ئەنجامداو دەبوایە سواریز کارتی سووری وەرگرتایە.

3-لێدانێکی سزای دروست بۆ ریاڵ مەدرید ئەژمار نەکرا، کاتێک ئەلبا لە مارسێلۆیدا.

 

Back to top button