شه‌ش خۆراكى زۆر مه‌ترسیدار كه پێویسته خۆتانی لێ بپارێزن.
ده‌ركه‌وتووه كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌ن به‌ته‌واوى كاریگه‌رى خراپ له‌سه‌ر ته‌ندروستى دروست ده‌كه‌ن ، ئه‌گه‌رى زۆرى هه‌یه تووشى شێرپه‌نجه باوهكانت بكات وه‌كو “شێرپه‌نجه‌ى قۆڵۆن و پرۆستات و مه‌مك و گه‌ده” .
بۆیه پێویسته خۆت له‌م خۆراكانه به دوور بگریت كه‌له خواره‌وه ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ین:-
• خواردنه‌وه گازییه‌كان : بوونى شهكرو ڕه‌نگ تێدا هۆكارن بۆ گه‌شه‌ى خانه‌یى شێرپه‌نجه‌یى .
• به‌رهه‌مه خۆراكییه قووتوییهكان بوونى مادده‌ى پارێزه‌ر تێدا هۆكاره بۆ گه‌شه‌ى خانه‌یى.
• ژه‌مى ئاماده‌كراوى خێرا وه‌كو “گۆشتى باسرمه” دڵنیا كراوه‌ته‌وه لێى كه میكرۆبى تێدایه و گه‌ده دووچارى شێرپه‌نجه ده‌كات.
• ئه‌و ژه‌مانه‌ى كه له ناو ڕۆندا سوورى ده‌كه‌یته‌وه زۆر مه‌ترسیداره ، چونكه یارمه‌تى گه‌شه‌ى خانه‌ى شێرپه‌نجه ده‌دات.
• خواردنه‌وه‌ى كهول و شه‌راب و جگه‌ره هۆكارن بۆ شێرپه‌نجه‌یى جگه‌ر و سیییه‌كان.
• زۆر به‌كارهێنانى خوێ و به‌هارات و سركه هۆكارن بۆ تووش بوونت به شێرپه‌نجه‌ى گه‌ده.