ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێت بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌ ناو به‌فرهه‌ڵگردا هه‌ڵگیرێت كامانه‌ن.

هه‌ڵگرتنى گۆشت و مریشك له‌به‌فرگرى ماڵاندا زۆرباوه‌ ، به‌ڵام به‌ پێى جۆرى گۆشته‌كه‌ جیاوازه‌ ، چونكه‌ زۆر هه‌ڵگرتنى هه‌ندێ گۆشت خراپه‌ و زوو تێك ده‌چێت.”

له‌خواره‌وه‌ به‌گشتى باس له‌ جۆرى هه‌ڵگرتنى گۆشت ده‌كه‌ین له‌ناو به‌فرگردا كه‌تا چه‌ند ده‌توانى بیهێڵیته‌وه‌ :-

• گۆشتى سوور و ماسى تازه‌ (نه‌كوڵاو) ده‌توانى “5” ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بیهێڵیته‌وه‌ و “4-12” مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .
• گۆشتى سوور و ماسى كوڵاو ده‌توانى “3-4” ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بیهێڵیته‌وه‌ و “6” مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .
• به‌ڵام گۆشتى سووره‌كراو وه‌كو شفته‌ ده‌بێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ ته‌نها له‌ناو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ و ده‌توانى “3-4” مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .
• گۆشتى قوتوو باشتروایه‌ “3-5” ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام ده‌توانى “6” مانگ له‌ناو فرێزه‌رى به‌فرگردا بمێنێته‌وه‌ .
• مریشكى تازه‌ “نه‌كوڵاو ” ده‌بێت ڕۆژێ یان دوو ڕۆژ بمێنێته‌وه‌ له‌ناو به‌فرگردا ، به‌ڵام ده‌توانى “6-12″مانگ له‌ناو فرێزه‌ردا بمێنێته‌وه‌ .
• به‌ڵام باشتروایه‌ مریشكى كوڵاو ته‌نها “3” ڕۆژ له‌ناو به‌فرگردا بێت و ده‌توانى “6” مانگ له‌ناو فرێزه‌ردا بمێنێته‌وه‌ .

Back to top button