دهقی رێكهوتنهكهی بافل تاڵهبانی و هادی عامری بۆ لهناو بردنی كوردستان جارێكی تر بڵاو دهبێتهوه
پێشتر مهسعود حهیدهر ئهندامی پهرلهمانی كورد له پهرلهمانی عێراق دهقی رێكهوتنهكهی بڵاو كردهوه، بهڵام جارێكی تر ههمان دهقهكه بڵاو دهكرێتهوه،
بهگوێرهی رێكهوتنهكه بێت، لە ماوەی رابردوو دوای پرۆسەی ریفراندۆم وە بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق حیدر عبادی و نێوان گێڕی قاسم سلێمانی رێکەوتنێکی نۆ خاڵی لە نێوان بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری ئیمزاکراوە کە چەند خاڵێک لە خۆ دەگرێت و لە ئەنجامدا دەبێتە مایەی لەگۆڕنانی مافی چارەی خۆنووسین بۆ ماوەیەکی نادیار. خاڵەکانی ئەم رێکەوتنە لە بیرۆکەیەکی فەرەنسیەوە سەرچاوەی گرتووە بۆ دابەشبوونی ھەرێمی کوردستان بۆ دوو ئیدارە یان دوو ھەرێم بۆ ئەوەی کورد بیر لە مافی چارەی خۆنووسین نەکاتەوە لە ئایندەی نزیک.
خاڵهكانی رێكهوتن بریتین له…
١- گەڕانەوەی ھێزەکانی عێراق بۆ ناوچە دابڕاوەکان و کشانەوەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە بە بێ شەڕ
٢- تەسلیم کردنی ١٧ یەکەی ئیداری (قەزاو ناحیەو ناوەندی کرکوک) بە دەسەڵاتی ئیتحادی کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئیدارەی ئەدات. ئەگەر ئەوانە تەسلیم نەکرێت ئەوا عێراق داوای ١١ یەکەی ئیداری تریش دەکات کە پاش ٢٠٠٣ ھەرێم ئیدارەی ئەدات. کۆی گشتی دەبێتە ٢٨ یەکەی ئیداری.
٣- ناوەندی کەرکوک ئیدارەی ھاوبەش دەبێت، ١٥ گەڕەکی کوردی لەلایەن کوردەوە ئیدارە ئەدرێت و ٢٥ گەڕەکی تری پێکھاتەکانی تر خۆیان ئیدارەی ئەدەن و ئەم حاڵەتە بۆ شەش مانگ بەردەوام دەبێت.
٤- جێگا ستراتیجێکانی کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادی بەرێوەدەبرێت، معسکر کەیوان و فرۆکەخانەو بیرە نەوتەکانی کەرکوک.
٥- کردنەوەوی فرۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتی نێودەوڵەتی
٦- پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی و کەرکوک لەلایەن حکومەتی ئیتحادیەوە
٧- پێدانی مووچەی پێشمەرگەی سنووری سنووری سلێمانی بە پێ ی لیستی ئامادەکراو لەلایەن بافڵ تاڵەبانی.
٨- درووستکردنی ھەرێمی ھەلەبجە- سلێمانی- کرکوک
٩- تشکیلکردنی حکومەتێک بۆ ئەم ھەرێمە نوێ یە.
پێشتر مهسعود حهیدهر گوتی، ئەم زانیاریانە لەو وەرەقە وەرگیراوە کە ھەردوولا واژوویان کردوە و لە ئەوساطی سیاسی و راگەیاندنی عێراقی قسەو باسی لەسەر دەکرێت، ئەوەی جێگەی تێبینی یە بەرێز عامری سەرکردەی حەشدەو سیفەتی فەرمی نییە لە حکومەتی ئیتحادی.