نێچیرڤان بارزانی: ناحه‌زانی پارتی سڵ له هیچ شتێك ناكه‌نه‌وه له دژایه‌تی
له‌میانی گوتارێكی دا له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له پایته‌ختی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی رایگه‌یاند”ناحه‌زانى پارتى بۆ دژايه‌تيكردنى پارتى سڵ له هيچ ناكه‌نه‌وه،گوتيشى: ئه‌وان ئاماده‌ن بچنه هه‌ر بهرهيهكهوه ئه‌گه‌ر دژى مافى ره‌واى ميللهتهكهشيان بێت بۆ نه‌هێشتنى پارتى، به‌ڵام پارتى به هيچ هێزێك كۆتايى ناهێنرێت”.
هه‌ر له وتاره‌كه‌ی دا نێچیرڤان بارزانی گوتیشی” داواشى له ئه‌ندامان و لايه‌نگرانى پارتى كرد، رێگه نه‌ده‌ن پارته‌كه‌يان ريزى پێشه‌وه به‌جێبهێڵێت و داوايكرد به پشتيوانيان بۆ ليسته‌كه‌يان سه‌نگى پارتى له پرۆسه‌ى ديموكراسى و سياسيدا بپارێزن، ئه‌وه‌شى گوت: ململانێى ئه‌م جاره ململانێى نێوان ره‌ش و سپى و سه‌ركه‌وتن و دۆڕانه. ئه‌وانه‌ى ململانێى پارتى ده‌كه‌ن ده‌يانه‌وێت پارتى به دۆڕان بده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و هێڵه سوورهيه كه حسابيان بۆ نه‌كردووه. پارتى حزبى ترس و دوودڵى نييه. ئێمه له وه‌ته‌ى هه‌ين وشه‌ى ترسمان له قامووسى خۆمان سڕيوه‌ته‌وه. ترس و دوودڵى ئێمه ته‌نيا بۆ مافى گه‌لى كوردستانه ئه‌گه‌ر نا ئێمه ئه‌و په‌ڕى بڕوامان هه‌يه.
بارزانی هه‌روه‌ها روونيشيكرده‌وه، كێشه‌ى ناحه‌زانى پارتى ئه‌وه نييه كێ هه‌ڵه‌ى زۆره و كێ هه‌ڵه‌ى كه‌مه، كێشه رێگاكهيه. رێگاى ئێمه رێگاى راسته‌قينه‌ى به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى گه‌لى كورده و رێگاى ئه‌وانيش خۆتان پێناسه‌ى بكه‌ن، له وتاره‌كه‌ی دا گوتیشی” له كورده‌واريدا ده‌وترێت دار پير بوو ناچه‌مێته‌وه. پارتى ئه‌و داره پيرهيه كه نه پيلانى ناحه‌زان و نه ره‌شه‌باى ده‌ره‌كى نايچهمێنێتهوه.
نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا گوتی، ململانێی ئەمجارە ململانێی پارتی و چەند حزبێک نییە، بەڵکوو ململانێیە لەنێوان رەش و سپی و بردنەوە و دۆڕاندا سه‌باره‌ت به دۆزی کورد، ئەوان دەیانەوێ پارتی بدۆڕێ بۆ ئەوه‌ی دۆزی کورد بدۆڕێ، پارتی حزبی ترس و دوودڵی نییە، ئێمە لەوەتەی هەین وشەی ترسمان لە قامووسی خۆمان سڕیەوەتەوە، ئیمە بووین سەقامگیریمان داهێنا، ئاوەدانی، بە پاڵپشتیی ئێوەیش دەست بە ئاوەدانی دەکەینەوە.
نێچیرڤان بارزانی داوای لە گەنجان و لاوان کرد کە دەنگ بدەنە لیستی پارتی لیستی سەرۆک بارزانی، ئەو سەرۆکەی کە هەزاران میلی دەبڕی لە شەڕی دژ بە داعشدا بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان بە پیر و بەساڵداچوو و ژن و پیاوه‌وه هەموویان بە ئاسوودەیی لە کوردستان بژین.
نێچیرڤان بارزانی نموونەیەکی هێنایەوە کە پارتی وەک دارێکی پیر وایە و هەرگیز ناچەمێتەوە، هەروەها بەرنامهی داهاتووی پارتی بە روونی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران شیی کردەوە کە ئامانجی پارتی بۆ دووشتە، یەکەمیان: بەدەستهێنانی مافی هەرێمە لە داهاتی گشتیی وڵات، لەگەڵ جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠، ئەم دوو کێشەیە لە پێش هەموو شتێکە.
گوتیشی کە پارتی دایکی خەباتی سیاسی و ئارامی و ئاوەدانییە لە کوردستان و، دڵنیایشی دایە گەنجان و لاوان کە ئاوەدانی جارێکی دیکە لە کوردستان دەستپێدەکەنەوە.