مانگرتنی رۆژھەلاتی کوردستان بەردەوامی ھەیە شاری بانەش پێشڕەوە لەو خەباتە

 
لە درێژەی مانگرتنی ئاشتییانەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر کەسایەتى ئایینی وجڤاکی و سیاسی لە ناوە و دەرەوەی کوردستان پاڵپشتی خۆیان بۆ مانگرتنەکە ڕاگەیاندووە ھاوھەڵویست بوون بەرامبەر خواستە ڕەوا و سەرەکیەکانی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان
– ماموستا محەمەد ئەدیبی- یەکێک لەو کەسایە دیارە ئاینیانەی شاری بانە لە وتارى هەینى و پەیامی خۆیی بۆ پشتیوانی و رەوایەتی لەو مانگرتنە دووپاتکردووەتەوە ، دژایەتی لەگەڵ مانگرتنەکەی بە دژایەتی خودا و قورئان و شەریعەت هەژمار کردووە.
– عەبدولڕەحمان ساڵحزادە- یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییە ئایینیانەی شاری بانەیە کە وێڕای پشتیوانیکردن لە مانگرتنی بانە و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بڕیاڕی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی سنوورەکانی نەشیاو و دوور لە ئەقڵیەتی سیاسی خەمڵاند کە بۆتە هۆی دژایەتی خەڵک و تێکدانی کارو و دەرامەتی خەڵک.
رۆژنامە و میدیا ناوخۆیی و بیانیەکان، لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن و پییان وایە ئەم خەباتە ئاشتیخوازانەی خەڵک کۆماری ئیسلامی زۆر ھەتاسان کردووە و ھەرچی ھەوڵ و پیلانی رژێم و سوپا و ئتلاعات ھەیە بۆ بە لارێدابردنی شکستی ھێناوە ھاوکات رۆژی شەممە لە راگەیاندنێکی گشتگیردا رێکخراوەکانی چڤاتی سیڤیل و سەندیکاکان و یەکێتیەکانی پیشەوەران وکاسب کاران پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی شارە سنوورییەکان ڕاگەیاند و دەڵێن “لە هیچ کوێی گۆی زەوی وەها بزاوتێکی مەدەنی و ئاشتیانە بوونی نەبووە کە ١٤ رۆژ درێژەی هەبێ” خەباتی مەدەنی ئاشتیخوانە بکات . لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئێمە پشتیوانی لە داخوازییە ڕەواکانی خەڵکی بەڕێز و نەجیبی بانە دەکەین و هیوای ئەوەمان هەیە کە مانگرتنی بازاڕیان لە رۆژەکانی داهاتودا پەل بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران بهاوێت”. ئەم چالاکوانانە کۆڵبەری و ژیانی سەر سنوور بۆ کورد بە هەڵبژاردن نازانن و “بۆ ئێمەی خەڵكی شارەکانی سەر سنوور ئەنجامی گرنگیپێنەدانی دەسەڵاتە بە دۆخی ئابووری و نەبوونی گەشەی ئابووری و.. کە دەوڵەتە جۆراوجۆرەکان لەسەر کوردستان بەڕێوەیان بردووە”.
 
بەشی زۆری ناوچە کوردنشینەکانی کوردستانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هاوردە و هەناردەکردنی شتومەک بۆ ئێران بژێوی ژیانی خۆیان دابین دەکەن، ئەم شێوازە کارکردنەیان کردووەتە رێگایەکی سەرەکی بۆ دەستھێنانی دەرامەتی ئابووری و بژێوی خانەوادەکانیان کە بە بەردەوامی لە ژێر فشار و کوشتنی سۆپاسی پاسداران و و یەکەی پاراستنی سنووری ئێرانن بە ھەموو شێوەیەک رێگری و قەدەخەکردن دژیان وەکو سیاسەتێکی رێکخراو ئەنجام دەدرێت .
Back to top button