ئازاد حمه ئه‌مین : دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆستی پارێزگای سلێمانی له گۆڕان وه‌رده‌گرینه‌وه
پۆستی پارێزگای سلێمانی خاڵی ناكۆكی نێوان یه‌كێتی و گۆرانه ، ئه‌و ناكۆكییه له ئێستادا هه‌ڵگیراوه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كی ماوه ، گۆڕان ئاماده‌نین ئه‌و پۆسته راده‌ستی یه‌كێتی بكه‌نه‌وه ” یه‌كێتیش ناوبه‌ناو گوتارێك بۆ زاخاوی مێشكی گۆرانخوازان بلاوده‌كاته‌وه و په‌نگ ده‌خواته‌وه .
ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەپشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند: “ماوەی ھەفتەیەکە دوو ساڵی دووەمی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە تەواو بووە و بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان یەکێتی و گۆڕاندا کراوە، دەبێ بزووتنەوەی گۆڕان پۆستی پارێزگاری سلێمانی ڕادەستی یەکێتی بکاتەوە، چونکە بەپێی ڕێککەوتنی ھەردوولا پۆستەکانی حکوومەتی خۆجێی دابەش کراوە”.
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له پشكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: “لە دوای ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بۆ تاوتوێکردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی کۆ دەبنەوە، بێگومان ئەگەر یەکێتی و گۆڕان لەسەر ئەو پۆستە ھەر بڕیارێک دەربکەن، خودی خۆم وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پابەندی بڕیارەکە دەبم”.
ئازاد حەمە ئەمین ده‌ڵێت:”ھەڤاڵ ئەبوبەکر وادەی پۆستەکەی تەواو بووە، ھەروەھا یەکێک لەو بڕگانەی کە بزووتنەوەی گۆڕان پێداگیریی لەسەر دەکرد، ئەوە بوو کە بە ڕێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان لە ناو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بڕیاری ژمارە دووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێ وەرگیراوە،بەھۆی ئەو ڕێککەوتنەوە پۆستەکان ئاڵ‌وگۆڕیان پێوە کراوە، بۆیە ھەر کەسێک لەو ڕێککەوتنە لابدات، واتە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی شکاندووە”.
سه‌باره‌ت به (ئاسۆ فه‌ره‌یدون ) پارێزگاری پێشوی سلێمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گووتی:”ئاسۆ فەرەیدوون، وازی لە پۆستی پارێزگاری سلێمانی نەھێناوە، بەڵکوو ”داوای مۆڵەتی کردووە“، بەڵام ”مەکتەبی سیاسی بڕیاری ئەوە دەدات، ئاخۆ ئاسۆ فەرەیدوون کاندیدی پۆستی پارێزگای سلێمانی دەکاتەوە، یان کەسێکی دیکە بۆ ئەو پۆستە دادەنێت”.
لای خۆشیانه‌وه به‌رپرسانی سه‌ربازی و سیاسی گۆران ده‌ڵێن ” پۆستی پارێزگای سلێمانی نادەینەوە بە یەکێتی با ھەر بۆ خۆیان داوای بکەن، خۆ بە کەڵەگایی ناکرێت!