عه‌بدولای كوێخا موباره‌ك ڕێگه‌ به‌ یوسف محه‌مه‌د نادات له‌ چه‌مچه‌مال بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكات

کێشەی کۆنی نێوان (عەبدوڵای کوێخا موبارەک) باژێروانی مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆران و (یوسف محەمەد) كاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگه‌شه‌ی (یوسف محه‌مه‌د)لە شارۆچکەی چەمچەماڵ بێ بەش دەکات و ڕێگای پێنادات پۆستەرو ڕیکلامەکانی بۆخۆی لەو شارۆچکەیەدا هه‌ڵواسێت.

هۆکاری دروست بوونی کێشەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر چووە دەرەوەی ووڵات و یوسف محەمەد کە ئەوکات ھێشتا سەرۆکی پەرلەمان بوو و دەستی لەکار نەکێشابووەوە.
هەر لەو کاتەدا عبدوڵای کوێخا موبارەک باژێڕوانی مەکۆی چەمچەماڵ، له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك له‌ پۆستێكی توند وه‌ك پیشه‌یی هه‌میشه‌ییان توندڕه‌وانه‌ له‌سه‌ر یوسف محه‌مه‌د ده‌نوسێت و سه‌رزه‌نه‌شتی ده‌كات .

هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش (عه‌بدولای كویخا موباره‌ك) لە نەخۆشخانەی فاروق بێ ھۆش بوو، بە ھۆی کەوتنە خوارەوەی لە ماتۆڕسکیل، بەڵام یوسف محەمەد ئامادە نەبوو سەردانی بكات .

ئه‌مەش ھۆکارە بۆ ئەوەی لە ئێستادا کە یوسف سەرۆکی لیستە لە پارێزگای سلێمانی ھیچ ریکلامێکی لە سنورەکەدا نیە.! هاوکات باژێڕوانی مەکۆی چەمچەماڵ عەبدوڵای کوێخا موبارەک سەرجەم هەڵسوڕاوان و ئەوکەسانەی ئاگادار کردۆتەوە کە بانگەشە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان دەکەن، نابێت بەهیچ جۆرێک کار بۆ یوسف محەمەد بکرێت و بانگەشەی بۆ بکرێت.

Back to top button