خواكوڕك …. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی گۆڕان بۆ هێرشكردنه سه‌رپارتی بلاوده‌كاته‌وه
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنی دا به ژماره (73 به‌رواری 3ی5ی2018) كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئاراسته‌ی هه‌ریه‌كه له ( خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی ) كراوه ناوه‌رۆكی به‌ڵگه‌نامه‌كه ده‌لێت :” وه‌ك ده‌زانن بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌سه‌ره‌تایی دامهزارندنیهوه له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بۆ دژایه‌تی و له‌ناو بردنی پارتی دروست بووه‌و ئێمه له هه‌موو شتێك‌دا دژی پارتین به‌وه‌شه‌وه كه پێی ده‌گوترێت كوردایه‌تی تا ده‌گات به دامه‌راندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌مه‌شدا ململانێیه‌كی قوڵی مێژویمان هه‌یه “.
هه‌روه‌ها له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه ” هه‌رگیز له‌گه‌ڵ پارتی دۆست نابین و چه‌ند ڕۆژێكی كه‌ممان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ بانگه‌شه پێویسته پهلامارهكانمان بۆ سه‌ر پارتی توندتر بكه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مپینی ئێمه سست و لاوازه تاكه ڕێگه‌ی مانه‌وه‌مان ڕاكێشانی پارتی یه بۆ شه‌ڕه جنێوی ڕاگه‌یاندن “.
هه‌رله نوسراوه‌كه‌دا ده‌شڵێت:” پارتی به بێده‌نگی و هێمنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كات ، پێویسته ئه‌و بێده‌نگیه‌ی پارتی بشكێنین و هانیان بده‌ین كه هێرشی توندی ڕاگه‌یاندن بكهنهسهرمان بۆ ئه‌وه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌ی نه‌یارانی پارتی ڕابكێشین ، خه‌ڵكی كوردستان ساویلكه‌ن و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به ئاسانی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێن ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م هه‌فته‌یه‌دا پلانی تۆكمه‌مان داناوه بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارتی و ئێوه‌ش لای خۆتانه چیتان پێده‌كرێت بیكه‌ن .