مالیكی و باڵێكی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ دژ بەیەك لێدوان دەدەن

خواكوڕك
هاوپەیمانەكانی مالیكی كە بەشدار بوون لە لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێبار و عوبێدی وەزیری ناوەخۆ لە حكومەتەكەی عەبادی، دژ بەیەك لێدوان دەدەن.
 
بەگوێرەی ئەو لێدوانانەی كە باڵی قورغكاری یەكێتی و كۆمەڵ و گۆڕان دەیدات، وە ئەو لێدوانانەی كە لە بەغدا لەلایان باڵی مالیكی دەدرێت رێك پێچەوانەی یەكترە، لە بەغدا دەلێن بارزانی هاتووە بەئاشتی دەوڵەتی كوردی لەگەڵ بەغدا رابگەێنێت، لە كوردستانیش دەلێن بارزانی كۆتای بەخەونی دەوڵەت كوردی هێناوە.
 
میدیاكانی گۆڕان و كۆمەڵ و داگیركراوی باڵی قورغكاری یەكێتی هێرشی تووند دەكەن سەر بارزانی تۆمەتباری دەكەن بەوەی بەشیمان بۆتەوە لەدەوڵەتی كوردی و تۆمەتباری دەكەن بە چوونەوە بۆ بەغدا، لەبەرامبەردا، هاوپەیمانەكانیان لە بەغدا لێدوانی پێچەوانە دەدەن بەوەی بارزانی هاتووە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی عێراق دابەش بكات، ئەمەش تەنها بۆ لاواز كردنی عەبادی.
Back to top button