به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر باس له هێرشكردنه سه‌ر رابوون مه‌عروف ده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر رابون مه‌عروف رایدهگهێنێت.” كه به گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تایی پێمان دراوه له ده‌رگه‌ی دووه‌می گوندی ئینگلیزی 2 ئۆتۆمبیل ڕێ له سه‌رۆكى لیستى نه‌وه‌ى نوێ ده‌گرن و لێی ده‌ده‌ن ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 2 ئۆتۆمبێله و سهرنشینهكانین له ڕێگه‌ی كامێراكانی چاودێرییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی دۆزرانه‌وه ئێمه له ڕا گه‌یاندنه‌كان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه.”
له‌و باره‌وه، لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێ ده‌ڵێت.” كه داوا له ڕابوون مه‌عروف ده‌كه‌ین با بێت به شێوه‌یه‌كی یاسایی له یه‌كێك له بنكه‌كانی پۆلیس سكاڵا تۆمار بكات له دژی هه‌ڵكوتانه سه‌ری ، نه‌ك بچێت له په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك قسه‌و قسه‌ڵۆك بكات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه.” كه پۆلیس سه‌رو ماڵى هاوڵاتیان ده‌پارێزێت، وه‌تایبه‌ت كاندیدانی پارت و لایه‌نه‌كان به‌بێ جیاوازى ، وهپۆلیس ڕێگه به‌هیچ كه‌سێك نادات ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر كاندیدان هه‌ر ڕووداوێك ڕووبدات بۆ سهركاندیدان پۆلیس ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیر ده‌كات و به‌سه‌رماندا تیپهڕناكات و ڕێگه به‌كه‌س ناده‌ین هێرش بكاته سه‌ر كاندیدان .
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ڕاشیدهگهیهنێت.” له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و ڕوودانێك كاندیدان له‌پارت و قه‌واره‌كان ده‌توانن له‌بنكه‌كانى پۆلیس سكاڵاى یاسایی خۆیان تۆمار بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كهبههۆكار ده‌زانێت له‌هێرش كردنه سه‌رى ، نه‌ك لێدوان بۆ سایت و په‌یجه‌كان بده‌ن هه‌واڵى نادروست بڵاو بكه‌نه‌وه و پێش ڕووداوه‌كان و ڵێكۆڵینهوهى پۆلیس بكه‌ون
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كه‌ی ڕابوون بۆ سایتی میلله‌تی سه‌ر به لاهور شێخ جه‌نگی كه گوتوویه‌تی هێزێكی ئاسایشی سه‌ر به یه‌كێتی منیان رزگار كردووه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس ڕایگه‌یاند: ئاسایشی یه‌كێتی چی ده‌كات له‌و شوێنه‌و له‌و ناوچه‌یه؟ ئه‌مه خۆی له خۆیدا جێگه‌ی تێڕامان و گومانه.”